له هیندستان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هیندستان رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له 200 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنایان ده‌ستنیشان كردووه.
هه‌شته‌م رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هیندستان به ئاستێكی پێوانه‌یی رووی له هه‌ڵكشانه.
پێنجشه‌ممه، (15ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هیندستان ئاشكرایكرد، له 24 كاتژمێردا 217 هه‌زار 353 تووشبووی كۆرۆنایان ده‌ستنیشان كردووه.
تا ئێستا له هیندستان 14 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. 174 هه‌زار و 308 كه‌سیش به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوای ئه‌مه‌ریكا، هیندستان دووه‌م وڵاته له رووی زۆری ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا.