كۆمپانیای فایزه‌ر: پێویسته ژه‌می سێیه‌می پێكوته‌ی فایزه‌ر وه‌ربگیرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كه‌سانه‌ی پێكوته‌ی فایزه‌ر به‌كارده‌هێنن، پێویستیان به‌وه‌یه نه‌ك ته‌نیا دوو ژه‌م، به‌ڵكو ژه‌می سێیه‌میش وه‌ربگرن.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فایزه‌ر، ئا‌لبێرت بورلا، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ش مانگ تا ساڵێكدا ده‌بێت ژه‌می سێیه‌می فایزه‌ر وه‌ربگیرێت. پاشانیش ساڵانه ژه‌می پێویست وه‌ربگیرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمپانیاكه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ژه‌می سێیه‌م زۆر پێویسته و باشتر وایه له ماوه‌ی ساڵێكدا هه‌ر سێ ژه‌م وه‌ربگیرێن.
له مانگی شوباتی رابردوودا، هاوبه‌ندی فایزه‌ر و بایۆنتیك رایانگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی ژه‌می سێیه‌می فایزه‌ر له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ده‌كه‌ن.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، پێكوته‌ی فایزه‌ر و مۆدیرنا، كاریگه‌رییان ده‌گاته 95% و به یه‌كێك له پێكوته كاریگه‌ره‌كانی دژ به كۆرۆنا هه‌ژمار ده‌كرێن.