نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھان بەرزبوویەوە

ھەر بەرمیلێك نەوت بە 67.24 دۆلار فرۆشرا
نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە
نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە

K24 – ھەولێر:

ئەمڕۆ ھەینی نرخی نەوت لە سەر دەستكەوتەكانی بەردەوام بوو و رێڕەوی قازانجی ئەم ھەفتەیەی نزیكەی 7% بوو، ئەمەش لەگەڵ باشبوونی ئاسۆی خواست لەسەر خام و گەشەسەندنەوەیەكی بەھێزی ئابووری لە چین و ویلایەتە یەكگرتووەكان، كە بووەتە مایەی رەواندنەوەی مەترسییەكان لە بارەی زیادبوونی تووشبوون بە كۆڤید-19.

لە كاتژمێر 08:51 بەكاتی ھەولێر، نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی برێنت 30 سەنت، واتە بە رێژەی 0.5% بەرزبوویەوە و ھەر بەرمیلێك نەوت بە 67.24 دۆلار فرۆشرا، دوای ئەوی دوێنێ پێنجشەمەش 36 سەنت بەرزبوویەوە.

گرێبەستە دواخراوەكانی خامی رۆژئاوای تێكساسی ناوەڕاستی ئەمەریكایی 28 سەنت بەرزبوویەوە، واتە بەڕێژەی 0.4% و ھەر بەرمێلێك بە 63.74 دۆلار فرۆشرا، دوای ئەوەی دوێنی پێنجشەمەش 31 سەنت بەرزبوویەوە.

یەكەیەكی سەر بە كۆمەڵەی نەوت وغاز لە گەورە كۆمپانیای پەترۆلی نیشتیمانی چینی گوتی: مەزندە دەكرێت ھاوردەكردنی چین بۆ نەوت لە ساڵی 2021 بەڕێژەی 3.4% زیاد ببێت بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2020 كە دەگاتە نزیكەی 11.2 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

چین رایگەیاند، بازێكی پێوەری لە گەشەسەندنی ئابووری لە چارەكی یەكەمی ئەم ساڵ بە ڕێژەی 18.3% ئەنجامداوە، دوای ئەوەی بەھۆی كۆرۆناوە لەساڵی رابردوو پاشەكشەی بەخۆیەوە بینی بوو، بەڵام مەزندە دەكرێت دواتر ھەر لەم ساڵدا ئەم گەشەسەندنە ھێوربوونەوە بەخۆیەوە ببینێت، چونكە ئێستا بازاڕ پشتیوانی بەخۆیەوە بینیوە لە ئەنجامی پازادانێكی بەھێز لە بواری فرۆشتنی پارچەكان بە ئەمەریكا و دابەزینی دواكارییەكانی بەخێوكردنی بێكاران لە گەورەترین ئابووری جیھاندا.