ته‌ندروستی عێراق ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

(30) كه‌س‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا
تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌كاتی تۆماركرددنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان
تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌كاتی تۆماركرددنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی (16ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، (7) هه‌زار و (561) كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا ‌بوون و (30) كه‌سیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا (42) هه‌زار و (111) پشكینی ڤایرۆسی كراوه‌ و (6) هه‌زار و (515) كه‌س له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 

د.ی