راگەیەندراوێک لە ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی هێرشکردنە سەر هەولێر

ئەمەریکا و چوار وڵاتی باڵای ئەوروپا راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
ئاڵای یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا
ئاڵای یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا

K24- هەولێر:

راگەیەندراوی هاوبەشی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئەمەریکا، بەریتانیا و ئیتاڵیا لەبارەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر:''

ئێمە وەکو حکومەتەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، بەریتانیا و ئەمەریکا، زۆر بە تووندی هێرشی 14ـی مانگ سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەین.

پێکەوە کار دەکەین تاوەکو پشتگیریی لە بەدواداچوونەکان بکەین و دڵنیا بینەوە لەوەی ئەوانەی لە پشت هێرشەکەوەن، سزا بدرێن.

ئێمە هاودەنگین لەسەر ئەوەی، هێرشکردنە سەر سەرباز و یەکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان قبوڵ ناکرێت و هاوڵ و خۆتەرخانکردنمان بۆ جەنگی دژ بە داعش دووپات دەکەینەوە''.

بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، کۆگایەکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر زیانی بەرکەوت.