وەزارەتی دارایی عێراق باج دەخاتە سەر مووچە

K24 - ههولێر:
وەزارەتی دارایی عێراق رایگهیاند، دانانی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران بە گوێرەی یاسای بودجەیە و ئەو کەسانەش ناگرێتەوە کە مووچەکانیان کەمە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا لە بارەی دانانی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران روونیکردهوه، ئەو نووسراوەی کە بڵاوبووەتەوە و واژووی "عەلی عەللاوی" وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە، بەگوێرەی ماددەی (34) بڕگەی جیم لە یاسای بودجەیە.
ھاوکات وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژهی بهوهش كرد، دانانی باج لەسەر مووچە، ئەو کەسانە ناگرێتەوە، کە مووچەکانیان کەمە و لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشدایە دانانی باج لەسەر مووچە ھەڵبوەشێنێتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق دووپاتیشی كردهوه، ئەوان سوورن لەسەر زامنکردنی مافی مووچەخۆران و ھاووڵاتییان.
پێشتر پەرلەمانی عێراق ماددەی (20)ی لە یاسای بودجە ھەڵوەشاندەوە، کە تایبەتبوو بە دانانی باج لەسەر مووچە، بەڵام بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق جارێکی دیکە دانانی باج لەسەر مووچە گەڕێنراوەتەوه.
د.ی