پڕۆژه‌ی گوندی پێشكه‌وتوو له مزووری باڵا جێبه‌جێ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
له ده‌ڤه‌ری مزووری باڵا سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سۆر و ژماره‌یه‌ك گه‌نج بیرۆكه‌ی بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێی پێشكه‌وتوویان خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له شاره‌وه بۆ گونده‌كانیان و ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌نجان هاوشێوه‌ی شاره‌كان، ئه‌وان دوو ساڵه كار له سه‌ر بیرۆكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه بیرۆكه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ناوچه‌كه‌یه و كار له پڕۆژه‌یه‌كی جیاوازدا ده‌كه‌ن له مزووری باڵا، ئامانجیانه كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون بنیادبنێن له‌سه‌ر شێوازێكی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هانده‌رێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له شاره‌وه بۆ گوند، ده‌ستیان به كاره‌كه كردووه و گه‌شبینیشن به سه‌ركه‌وتنی بیرۆكه‌كه‌یان.
مزووری باڵا (42) گونده و له ساڵی (1978) له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس راگواستراون، دوای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له دوای راپه‌ڕینی ساڵی (1991) به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا جارێكی دیكه له ساڵی (1994) ناوچه‌كه چۆڵكرایه‌وه، بۆیه بیرۆكه‌ی ئه‌م گه‌نجانه، به‌ته‌مه‌نه‌كانیشی دڵخۆشكردووه.
بیرۆكه‌كه ماوه‌ی دوو ساڵه جێبه‌جێده‌كرێت و تا ئێستا له كۆمه‌ڵگای مزووری باڵا كه بۆ پڕۆژه‌كه‌یان دیاریكردووه، نزیكه‌ی (500) خانوو به‌و شیوازه‌ی ئه‌وان مه‌به‌ستیانه دروستكراون، هه‌ر كه‌سێكی ناوچه‌كه‌ش بیه‌وێت بگه‌ڕیته‌وه ناوچه‌كه‌ی خۆی به بیرۆكه و نه‌خشه هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ بنیادنانی گوندێكی پێشكه‌وتوو.
د.ی