زیاتر لە 8 ھەزار كەس لە عێراق بێسەروشوێنن
K24 - ھەولێر
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرای دەکات، زیاتر لە 8 ھەزار سکاڵایان لەسەر شوێنبزربووان پێگەیشتووە.
زێدان خەڵەف عەتوانی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقییەی راگەیاند، کۆمسیۆنەکەیان چەندین توێژینەوە و راپۆرتی بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری بێسەروشوێنکراوان ئامادەکردووە و پێشکەش بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کراوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا کۆمسیۆن 8 هەزار و 164 سکاڵایان لەبارەی شوێنبزربوونی کەسەکان وەرگرتووە، دەرکەوتووە تەنیا 123 کەس، فەرمانی دەستگیرکردنییان هەبووە.