"ئەندامێکی سوپای پاسداران لە پیرانشار كوژرا"

17 ساڵ ئەندامی سوپای پاسداران بوو
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – ھەولێر

ئەندامێکی سوپای پاسداران لە گوندێکی سنووری پیرانشار لە رۆژھەڵاتی كوردستان، لە لایەن گرووپێکی نەناسراوەوە کوژرا.

بەگوێرەی راپۆرتێكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو "ئێوارەی رۆژی هەینی 16/4/2021، گرووپێکی نەناسراو لە رێگای گوندی زێوەی سەر بە پیرانشار، ئۆتۆمبێلێکیان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە و  سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کوژرا".

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو رێكخراوە، ئەو كەسەی كوژراوە ناوی "عوسمان حاجی حوسێنی"یە و خەڵکی پیرانشارە و ماوەی 17 ساڵە ئەندامی سوپای پاسدارانە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای رووداوەكە تەرمەكەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار.

چەند كاتژمێرێك پاش رووداوەكە گرووپێك بەناوی هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی سەربازی نزیك لە حزبێكی رۆژھەڵاتی كوردستانە، بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو كەسەی گرتووەتە ئەستۆ.

عوسمان حاجی حوسێنی
عوسمان حاجی حوسێنی