مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر كوژرانی "ژنه گه‌نجه‌كه‌ی هه‌ولێر" هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به كوژرانی ژنێكی گه‌نج له هه‌ولێر، كه دایكی سێ منداڵه هاته ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ شه‌ره‌فێك له ژن كوشتندا نییه و ده‌بێت ئه‌مه كۆتایی پێ بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ناوخۆی راسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار به سزای خۆی بگات.
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان".
نیگه‌ران بووم بە هه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لە هەولێر. ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، ئه‌مه دەبێت کۆتایی پێبێت. وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بە سزای خۆی بگات.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) April 17, 2021