لەبارەی "مردنی منداڵێكی تەمەن 9 مانگ بە كۆرۆنا" تەندروستی چەمچەماڵ روونكردنەوە دەدات
K24 - ھەولێر
منداڵێكی تەمەن 9 مانگ لە چەمچەماڵ بەناوی یوسف سامان عەلی، گیانی لەدەستداوە، دەگوترێت "بە كۆرۆنا مردووە"، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵیش دەڵێ "وەك تووشبووی كۆرۆنا لای ئێمە تۆمار نەكراوە و هیچ پشكنینێكیشی بۆ نهكراوه".
شەریف رەحیم، جێگر و گوتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە وێبسایتی كوردستان24ی راگەیاند: "ئەو منداڵەی باس دەكرێت كە بە كۆرۆنا مردووە لە نەخۆشخانە حكومییەكان نەبووە و لای ئێمە وەك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە".
روونیشی كردهوه، تا ئێستا ئهو منداڵهی كه دهگوترێت به كۆرۆنا مردووه، له هیچ نهخۆشخانهیهكی چهمچهماڵ، نه ئهوانهی تایبهتن به كۆرۆنا و نه نهخۆشخانه گشتییهكان ناوی تۆمار نهكراوه و هیچ پشكنینێكی كۆرۆناشی بۆ نهكراوه تا بزانرێت تووشبووی كۆرۆنایه یاخود نا.
گوتیشی: "منداڵەكە لەكاتی لە دایكبوونییەوە نەخۆشبووە و كێشەی ھەناسەدانی ھەبوو".