درامای نێیمار گه‌یشته كۆتایی و یه‌كلایی كرایه‌وه
به گوێره‌ی میدیاكان نێیمار دا سیلڤا له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان گه‌یشته رێككه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
پرۆگرامی چیرینگیتۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زانیاری ته‌واویان ده‌ستكه‌وتووه كه نێیمار چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2026 له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێ ده‌كاته‌وه و ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه.
نێیمار دا سیلڤا دووه‌مین ساڵه له‌سه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌گاته قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ و به باشترین یاریزانی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگیشی ئه‌مساڵ دیاریكرا.
نێیمار دا سیلڤای 29 ساڵ، له نێوان ساڵانی 2013 تاوه‌كو 2017 هاوشانی لیۆنێل مێسی له بارسێلۆنا یاری كردووه، نازناوێكی چامپیۆنزلیگ، 2 نازناوی لالیگا و 3 نازناوی جامی شای بردووه‌ته‌وه و 186 یاری و 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی به درێسی بارسێلۆنا كردووه.
نێیمار له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كردووه 107 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجام داوه، 83 گۆڵ و 49 ئاسیستی كردووه.