ژەمە ڤاکسینی "فایزەر" لە هەرێمی کوردستان تەواو بوو
K24 - ههولێر:
ژەمە ڤاکسینی "فایزەر" تەواو بوو و لە بەشێك لە سەنتەرەکانی ڤاکسینی "سینۆفارم" و "ئەسترازینکا"ش بەرەو و کۆتایی دەچێت، وا بڕیاریشە لەم ھەفتەیە و ھەفتەی داھاتووش دوو پشکی دیکەی ڤاکسینی "سینۆفارم" و "فایزەر" بگاتە ھەرێمی کوردستان، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ھەولێر رایگهیاند، لە کاروانی داھاتووی ڤاکسین بەشێکی دەدرێت بە قەزاکانی کۆیە و سۆران.
پێدانی ڤاکسین لە بەشێک لە سەنتەرەکانی ھەولێر راگیرا و کۆتایی بە پێکوتەی "فایزەر"یش ھات، بەشێك لە ھاووڵاتیانیش ھێشتا چاوەڕوانی پێکوتەکەن و ناویشیان تۆمار کردووە، ژمارهیهك هاووڵاتیش ناویان تۆماركردووه و ناویشیان هاتووهتهوه بۆ ئەوەی به ڤاکسینی كۆرۆنا بكوترێن، بهدهم بانگەوازی وەزارەتی تەندروستییەوە هاتن، بەڵام ئێستا ڤاكسینهكه بەردەست نییە.
دلۆڤان محهمهد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر ئاشکرای كرد، لەم ھەفتەیە کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی "سینۆفارم" دەگاتە ھەرێمی کوردستان، ھەفتەی داھاتووش کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی "فایزەر" دەگات کە ھەزار و (170) ژەم ڤاکسینە.
ھاتنی ڤاکسینی "فایزەر" بۆ ھەرێمی کوردستان بە ماوەی ھەشت ھەفتە دەبێت له سەنتەری رزگاری لە ھەولێر، بڕیاره شەش جار ئهم ڤاكسینه وەربگرێت، ئێستا کاروانێکی وەرگرتووە و تەواو ڤاکسینەکان بەکارھێنراون، لە کاروانی داھاتووی ڤاکسین بەشێکی دەدرێت بە قەزاکانی کۆیە و سۆران، بە گشتی لە سنووری پارێزگای ھەولێر (19) ھەزار و (500) ژەم ڤاکسین بەردەست بوو، نزیکەی (15) ھەزار ژەمی بەکارھێنراوە و پرۆسەکە بەردەوامە.
د.ی