یه‌كه‌م پێشمه‌رگه كه بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ئه‌كادیمیای شاهانه‌ی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێنا بۆ كوردستان24 ده‌دوێت
K24- هه‌ولێر:
ئەو پێشمەرگە گەنجەی بۆ یەكەمین جار بێوانامەی ماستەری لە ئەكادیمیای شاھانەی بەریتانیا بە دەستھێنا و لە مانگی 4 گەڕایەوە كوردستان، چیرۆكی چوون بۆ ئەكادیمیا و سەركەوتنەكانی لە بەریتانیا بۆ كوردستان24 باس دەكات.
ئه‌میر مه‌هدی مزوری باسی ئەوە دەكات، كە 3 مانگ بێ بەستنی ئاڵا لە ئەكادیمیای شاهانه‌ی ساندهێرست بەشدار بووە، چونكە ئامادە نەبووە به ئاڵای عێراقه‌وه به‌شداری بكات، و لە كۆتاییدا بە سرودی ئەی رەقیب و بەستنی ئاڵای كوردستان خوێندنەكەی تەواو دەكات.
ئەمیر مەھەدی یەكەمین پێشمەرگەیە كە بڕوانامەی ماستەری لە ئەكادیمیای شاھانەی ساندھێرستی بەریتانی دوای یەك سال و دوو مانگ خوێندن بە سەركەتوویی بە دەست ھێناوه. ئه‌و دەرچووی بەشی ئینگلیزی كۆلێژی ئادابە و دوای خوێندن دەبێتە پێشمەرگە، ئەو دەلێت: خزمەتی نیشتمان ئامانجی سەرەكی من بوو، لە ھەمان كاتدا ئەكادیمی بوون لەم بارودۆخەدا زۆر زەرورە بۆ پێشمەرگە، بۆیە دەچێتە كۆلێژی سەربازی زاخۆ.
ھەر ئه‌و هه‌وڵ و توانایەی وایلێدەكات لە ناو سەدان پێشمەرگەی دیكه لە 4 تاقیكردنەوەی كۆنسۆلخانەی بەریتانیا سەركەوتن بە دەست بهێنێ و بۆ پەرەپێدانی تواناكانی روو له وڵاتی بەریتانیا بكات.
ئەمیر یەكەمین كورد و یەكەمین پێشمەرگەی كوردستانە، كە ئێستا لە رووی جەستەیی و شارەزایی تەواو لە ھونەرەكانی جەنگ ئامادەیە بۆ خزمەتی نیشتمان و بە ھەڵكردنی ئالای كوردستان و بەخشینی دیاری تایبەتی لەشكری تایبەت بە ئەكادیمیای ساندھێرستی بەریتانی نوێنەرایەتی خۆی بۆ پێشمەرگە سەلماند و بە بەدەستھێنانی ئەم بڕوانامەیه و پێداگیرییه‌كه‌ی لە سەر دانانی ئاڵای كورستان رێگە خۆشكه‌ر بوو، بۆ ئەوەی كەسانی دیكەش بتوانن لە داھاتوو بە ناوی كوردستان و ئاڵای كوردستانه‌وه بڕوانامەی سەربازی بە دەست بھێنن.
پێشتریش هه‌ر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له وڵاتی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌ی و هه‌نگاوه‌كانی خوێندن له‌و ئه‌كادیمیایه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24 باسكرد و گوتیشی: سووربوونی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌ستنی ئاڵای عێراق، و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ دانانی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باجی ئه‌كادیمیاكه، ده‌ستكه‌وتی باشی لێ به‌رهه‌مهات و بۆ ئه‌و بووه‌ته جێگای شانازی.
H.B