کەرکووك.. چەکدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سەر ماڵی هاووڵاتییەك

"چەکدارانی داعش پلانیان هەبووە بمکوژن"
(8) چه‌كداری داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك له‌ كه‌ركووك
(8) چه‌كداری داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك له‌ كه‌ركووك

K24 - هه‌ولێر:

ژمارەیەک چەکدار لە ناوچەی "سەقزلی" لە سنووری ناحیەی شوان دەچنە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی کورد و بڕی (3) هەزار دۆلار و ئۆتۆمبێل و مۆبایلی ماڵەکە دەدزن و هەڵدێن، خاوەنی ماڵەکە رایگه‌یاند، پلانیان بووە بمکوژن، بەڵام هەوڵەکەیان سەری نەگرت.

ئەوەی کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتووە، هەشت چەکدار بە جلوبەرگی سەربازییەوە دێنە سەر ماڵی سەرۆکی نوێنەرایەتی کەرکووك لە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، چەکدارەکان ئۆتۆمبێل و پارە و مۆبایلیان دزیوە، هەوڵی ئەوەشیان داوە کە بە دەمانچە "نەوزاد قادر" سەرۆکی نوێنەرایەتی کەرکووك لە لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان بکوژن.

هێزەکانی پۆلیسی کەرکووك هاتونەتە شوێنی رووداوەکە، ئەو بەڵگانەی کە پێویست بوون بۆ لێکۆڵینەوەکان کۆیان کردوونەتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانیش لە شێوەی هاتنی ئەو باندە بۆ سنوورەکە تاساون، چۆن باندێکی هەشت کەسی بە جلی سەربازییەوە توانیویانە دەیان بازگەی هێزە ئەمنییەکان ببڕن و بگەنە ئەم شوێنە.

دزەکان بەناوی دەزگا ئەمنییەکانەوە هاتبوون و هەر بەناوی دەزگا ئەمنییەکانیشەوە هەڕەشەی کوشتنیان لەدانیشتوانی ئەم ماڵە کردووه‌.

ئەو چەکدارانەی کە بۆ گوندی سەقزلی هاتبوون و دزیەکەیان ئەنجام دا، لەسەر رێگای شوان، بەڵام هێشتا رێگەی گەڕانەوەیان دیار نییە و هێزە ئەمنییەکانیش تاکو ئێستا نەگەشتوونەتە هیچ سەرەداوێك.

د.ی