داقوق.. داعش گه‌وره‌ترین هێرشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق
K24- داقوق:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، ئه‌مشه‌و داعش له گزندی ئه‌لبوشه‌هابی باشووری داقوق گه‌وره‌ترین هێرشی كرده سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی.
وه‌ك راشیگه‌یاند، پێشتر هێرشی له‌مشێوه‌یه له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژرا و چه‌ندین سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون، وێڕای برینداربوونی سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی "ده‌راع ئه‌لبومه‌فره‌ج".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوچه‌كه به په‌یامنێری كوردستان24ـیان راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش سێ گوللـه هاوه‌نیان ئاراسته‌ی گوندی ئه‌لبوشه‌هاب كرد، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه دزه بكه‌نه ناو گونده‌كه و ئێستاش یه‌كێك له چه‌كدارانی داعش كه دزه‌ی كردووه، حه‌شد و سوپای سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كداره.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مشه‌و، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له داقوق رایگه‌یاند، 6 گوللـه هاوه‌ن له‌ناو باره‌گای فه‌وجی خالد مه‌فره‌جی له گوندی ئه‌لبوشه‌هاب كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
دوای هێرشه‌كه‌ش هێز و پێداویستیی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كراوه و بڕیاره ده‌ست به كێوماڵكردنی ناوچه‌كه بكرێت.
H.B