سه‌فین دزه‌یی: هه‌وڵێك بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادایه
K24- هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گوتی: ئه‌مه یه‌كه‌م هێرش نییه و پیشبینی ده‌كه‌ین دوایین جاریش نه‌بێت و مه‌به‌ست له‌و هێرشانه بۆ شێواندنی سه‌قامگیری و سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژییه له هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه هه‌رێمی كوردستان تاكه شوێنه كه بووه‌ته شوێننێكی ئارام بۆ هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌فین دزه‌یی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 هاتوون و گوتیشی: هێزی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داواكاری فه‌رمیی حكومه‌تی عێراق له ساڵی 2014ـه‌وه لێره‌ن، ئه‌وكاته‌ی كه داعش یه‌ك له‌سه‌ر سێی رووبه‌ری خاكی عێراقی داگیركرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتن كه هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ن و توانییان له‌رێگه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كان هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ن و له‌ڕووی جوگرافییه‌وه كۆتایی به خه‌لافه‌تی داعش له‌ناو خاكی عێراق بهێنن.
سه‌باره‌ت به‌و هێز و گروپانه‌ش كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌ناو خاكی عێراق بوونیان هه‌یه، سه‌فین دزه‌یی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هێزانه بۆ ئه‌جێندای جیاواز پێكهێنراون و ده‌یانه‌وێت خۆیان حاكم بن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی پاساو و به‌هانه‌وه ره‌وایه‌تی به كرده‌وه‌كانی خۆیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا دیالۆگێكی ستراتیژی له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و به‌گوێره‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كان پێویسته عێراق و ئه‌مه‌ریكا بگه‌نه رێككه‌وتنێك، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه چوارچێوه‌ی داهاتووی ئه‌منی دیاری ده‌كرێت و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌و دیالۆگانه‌وه به‌رهه‌مدێت، ته‌نیا ره‌هه‌ندی ئه‌منیی نابێت، به‌ڵكو فره‌ڕه‌هه‌نده و بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری، ژێرخان و چه‌ند بوارێكی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه پێویسته عێراق په‌له بكات له گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و چوارچێوه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دیاری بكرێت و رێزیش له سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت.
سه‌فین دزه‌یی جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا بوونیان له‌ناو خاكی عێراق هه‌یه، نه سه‌روه‌ری عێراق و نه دامه‌زراوه‌یه‌كی عێراقیشیان به‌لایانه‌وه گرنگ نییه و ته‌نیا ئه‌جێندای لابه‌لا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه و هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم، عێراق و ئه‌مه‌ریكا بۆ پارێزگاریكردن و كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سوپاسی هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی ده‌كه‌ین، كه هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه نیشاندا و ئیدانه‌یان كرد، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا: ته‌نیا ئیدانه‌كردن به‌س نییه و پێویسته له‌ڕووی كردارییه‌وه هه‌نگاوی دیكه بنرێن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم، هێزی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی فیدراڵ له دانوستاندان، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بكرێت.
گوتیشی: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره به تاكتیكێكی نوێ ئه‌نجامدرا و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه‌ش پێویسته سوود له ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م وه‌ربگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و بگره حكومه‌تی عێراقیش هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، مه‌ترسی ئه‌و هێرشانه ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو ئه‌و مه‌ترسییه له‌سه‌ر ته‌واوی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش هه‌یه، ته‌نانه‌ت له شاری به‌غدا و به‌دیاریكراویش له ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌و جۆره كرده‌وانه رووده‌ده‌ن.
هه‌وره‌ها هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانشی دڵنیا كرده‌وه، له‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی بۆ رێگریكردن له‌و جۆره هێرش و كرده‌وانه به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی فیدراڵیش له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه، تاكو سنوورێك بۆ ئه‌و په‌لامارانه دابنێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ش كه ئایا ئه‌و هێرشانه ده‌بنه رێخۆشكه‌ر بۆ دوورخستنه‌وه‌ی گرووپه میلیشیاكان له سنووری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كانی پیشمه‌رگه و سوپای عێراق پڕده‌كرێنه‌وه؟ سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ده‌بواری به‌ر له چه‌ند ساڵێك ئه‌و كێشه‌یه له‌ڕێگه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه‌وه چاره‌سه‌ر بكرایه، چونكه به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و مادده‌یه و دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2017، كه بۆشاییه‌كی ئه‌منی له نێوان ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان دروست بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته ده‌رفه‌تێك و ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ چه‌كدارانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌ربگرن، كه له‌و ناوچانه بۆیان ره‌خساوه، بۆ ئه‌وه‌ی حۆیان رێكبخه‌نه‌وه.
هه‌روها گوتی: هه‌رچی گرووپه چه‌كداره‌كانیشن ده‌یانه‌وێت له‌و ناوچانه سوودمه‌ند بن، بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر خه‌ڵك، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، شنگال، ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و زۆربه‌ی شوێنه‌كان.
سه‌فین دزه‌یی جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی كه پیویسته بكرێت جێبه‌جێكردنی رێكاره یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانن بۆ ئه‌و ناوچانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر لێی‌بوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه نه‌بوایه، دۆخی كه‌ركووك و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه له دۆخی نه‌ینه‌وا باشتر نه‌ده‌بوو، ئه‌وه‌ش دیار بوو كه له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه بوو، سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه چه‌ند پارێزراو بوو و هه‌موو پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌پارێزران.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌كارییه‌ش كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له میدیاكانی عێراق بڵاوكرایه‌وه، گوایا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌واڵگری ئیسرائیل ناسراو به "موساد" له هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته ئامانج، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه، چونكه وه‌ك خۆی دووپاتیكرده‌وه، هیچ بنكه‌یه‌كی ئیسرائیل له هه‌رێمی كوردستان نییه تاكو بكرێته ئامانج.
گوتیشی: هه‌وڵێك بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ئارادایه و ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن، كه هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كه كار له دژی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نییه و په‌یامی ئه‌و گرووپانه‌ش روونه، كه ده‌یانه‌وێت له‌لایه‌ك بڵێن: هێزی هاوپه‌یمانان له هه‌رشوێنێكی عێراق له‌ده‌ست هێرشه‌كانیان پارێزراو نابن و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن، له‌كاتێكدا بوونی هێزی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی داواكاری و ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی عێراقه و ئه‌ركیان مه‌شق و راهێنانكردنه به هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
H.B