تەقەکەرەکەی هەولێر دەستگیر کرا

پۆلیسی هەولێر زانیارییەکان دەخاتەڕوو
پۆلیسی هەولێر
پۆلیسی هەولێر

تەقەکەرەکەی ئەمشەوی هەولێر دەستگیر کرا

موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە بازاڕی (سەید مستەفا) دوو لایەن لەسەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵ، تووشی دەمەقاڵێ بوون، لە ئەنجامدا لایەنێک هەڵسا بە تەقەکردن.

راشیگەیاند، هیچ کەسێک زامدار نەبوو و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێریش، هەمان کات توانییان تۆمەتبارێک بە ناوی (ئ.م.س) دەستگیر بکەن کە لە رووداوەکەدا تەقەی کردبوو.

سەبارەت بە ئاشتبوونەوەی کۆمەڵایەتی هەردوو لایەنیش، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، راستە هەردوو لایەن لە نێوان خۆیاندا ئاشت بوونەوە و کێشەکەیان چارەسەرکرد، بەڵام لەبەر ئەوەی تەقەکردن مافی گشتی دەگرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی تەقەی کردبوو، رەوانەی دادگا کرا.

هۆگر عەزیز ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیسی هەولێر، شەو و رۆژ لە ئەرکی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی سەر و سامانی هاووڵاتیان.

H.J