ماكرۆن: پێویستە هێڵی سوور بۆ رووسیا دیاربكرێت

"پاریس ئامادەیە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر مۆسكۆ"
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا

K24 - ھەولێر

سەرۆکی فەرەنسا داوای دیاریکردنی هێڵی سوور لەگەڵ رووسیا دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر مۆسکۆ راگەیاند.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەگەر رووسیا هەڵسوکەوتێکی نابەجێ بەرامبەر ئۆکراینا بکات، پێویستە هێڵی سووری بۆ دابندرێت".

سەرۆكی فەرەنسا دووپاتیشی دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی ئامادەی سەپاندنی سزایە بەسەر مۆسکۆ.

ئەم لێدوانەی ماکرۆن لەکاتێکدایە کە رووسیا هێزێکی زۆری لەسەر سنوورەکانی ئۆکراینا کۆکردووەتەوە. لە چەند رۆژی رابردووشدا وڵاتانی رۆژئاوا و رووسیا چەندین دپلۆماتکاری یەکتریان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن دەرکردووە.