ملیۆنێك و (300) هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی ملیۆنێك و (300) هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنا، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا.
رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه فه‌رمی عێراق له زاری حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، "رۆژانه سه‌دان هاووڵاتی له بنه‌كه‌كانی ته‌ندروستی به ڤاكسینی كۆرۆنا له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه ده‌كوترێن، له‌پێناو خۆپاریزیان له په‌تای كۆرۆنا".
به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، تا ئێستا (215) هه‌زار هاووڵاتی به ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هۆشیاری مه‌ترسی په‌تاكه له‌به‌رچاو گیراوه.
ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆتایی ئه‌م مانگه كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق، كه بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك و (300) هه‌زار ژه‌می ڤاكسینی كۆڤاكسه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی گه‌یشتنی هه‌فتانه‌ی هه‌ردوو ڤاكسینی فایزه‌ر و سیۆنۆفارم.
د. ریاز عه‌بدولئه‌میر حه‌لفی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌نیازه رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ر دوو به‌رامبه‌ر بكاته‌وه بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا، له (3) ملیۆنه‌وه بۆ (6) ملیۆن ژه‌مه ڤاكسین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گه‌یشتنی ڤاكسینی فایزه‌ر هه‌فتانه‌یه، بڕیاره عێراق (25) هه‌زار ژه‌مه ڤاكسینی دیكه‌ی پێبگات، له داهاتووش كاروانی دیكه‌ی ڤاكسین ده‌نێرن.
د.ی