هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی: "درۆن"ێكی بۆمبڕێژكراوی حوسییه‌كانمان پوچه‌ڵكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو ئاراسته‌ی "ریاز" كرا و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعودیه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (18ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان "درۆن"ی بۆمبڕێژكراو به "تی ئێن تی" له ئاسمانی یه‌مه‌ن تێكشكێشنرا، كه كۆمه‌ڵی "ئه‌نساڕوڵڵا"ی حوسییه‌كانی به‌ره‌و سعودیه هه‌ڵیاندابوو.
هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: "به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مرۆیی رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه به‌ر بۆ پاراستنی هاووڵاتیان".
سعودیه له مانگی ئاداری (2015)ه‌وه هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌ستووه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی حكومه‌تی یه‌مه‌نی بكه‌ن، تا بتوانێت "سه‌نعا"ی پایته‌خت به‌ده‌ستبهێنێته‌وه، كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵی "ئه‌نساڕوڵڵا"ی حوسییه‌كانه له ساڵی (2014)ه‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، ئه‌و هه‌وڵه‌ی سعودیه، كۆمه‌ڵی "ئه‌نساڕۆڵڵا"ی حوسییه‌كان به مووشه‌ك و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی ده‌كاته سه‌ر ئه‌و وڵاته و نه‌یاره‌كانی له یه‌مه‌ن.
ئه‌و شێوازه‌ی بۆمبڕێژكرنی درۆن به "تی ئێن تی"، هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌یه، كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن میلیشیایه‌كانی عێراقی ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا.
د.ی