سێ هۆکار نرخی خۆراکیان بەرزکردووەتەوە

"پێویستە حكومەت چاودێری لەسەر بازاڕەکان چڕبکاتەوەو نرخەکان کۆنتڕۆڵ بکات"
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - ھەولێر

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سێ هۆکاری سەرەکی بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە خۆراکییەکان.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە خۆراکییە هاوردەکراوەکان، بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، یەکەمیان بەهۆی زیانەکانی کۆرۆنا خەرجی سەر بەرهەمهێنان زیادیکردووەو هەروەها زۆری خواست و کەمی بەرهەمی ناوخۆیی وایکردووە نرخ گران بێت.

راوێژکارە داراییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەت پارێزگاری لە مافی بەکاربەر بکات و  چاودێری لەسەر بازاڕەکان چڕبکاتەوەو نرخەکان کۆنتڕۆڵ بکات و نرخی گونجاو دیاری بکات.

مەزهەر محەمەد پێشنیازی کردووە، پێویستە بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتر بۆ بازرگانانی هاوردەکاری خۆراک بەردەست بخات و باج و گومرگیشیان لەسەر کەم بکاتەوە.