بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك باشووری ئێرانی هه‌ژاند

K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (18ی نیسان/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی (5.9) په‌لی رێخته‌ر هه‌رێمی "بوشه‌هر"ی باشووری ئێرانی هه‌ژاند و تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی ئاشكرا نه‌كراوه.
به گوێره‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كه‌ی ئێران، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌كه ناوچه‌ی "به‌نده‌ر گه‌ناوه"ی هه‌رێمه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، تا ئێستا هیچ زیانێك رانه‌گه‌نراوه و تیمی خاچی سووری ئێرانیش بۆ ناوچه‌كه نێردراون.
ئاژانسی هه‌واڵی "ته‌سنیم"ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت له شاری "گه‌ناوه" پچڕاوه، خه‌ڵكه‌كه‌شی هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌به‌ر مه‌ترسی روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه.
چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه (100) كیلۆمه‌تر له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی دووره و سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن له ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، قووڵی بومه‌له‌رزه‌كه (10) كیلۆمه‌تر بووه.
ده‌سته‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كارگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشتووه‌ته پارێزگای به‌سره، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هیچ زیانێك بكرێت.
له كوه‌یتیش هه‌ست به بوومه‌له‌رزه‌كه كراوه، "د. عه‌بدوڵڵا عه‌نزی" سه‌رپه‌رشتیاری تۆڕی نیشتمانی بوومه‌له‌رزه‌زانیی په‌یمانگه‌ی كوه‌یت بۆ توێژینه‌وه جه‌ختی كرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشووری ئێران (77) كیلۆمه‌تر له كوه‌تی پایته‌خته‌وه دووره".
ئێران ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه و له ساڵی (2003)دت بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی (6.6) په‌لی رێخته‌ری شاری "بام"ی هه‌ژاند و بووهه مردنی (26) هه‌زار كه‌س.
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی (7) پله‌ی رێخته‌ر رۆژئاوای ئێرانی له ساڵی (2017) هه‌ژاند، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستانی زیاتر له (600) و برینداربوونی زیاتر له (9) هه‌زار كه‌س.
So far, the authorities have not reported about any casualties or damage from the quake. There are also no reports about whether the #Bushehr Nuclear Power Plant was affected
— 🌎 Sarwar 🌐 (@ferozwala) April 18, 2021
--
تصویری از ریزش کوه های اطراف #گناوه بر اثر زلزله حوالی بندر گناوه به بزرگی ۴/۵ ریشتر
#زلزله #Iran pic.twitter.com/qTDyYKzLqZ
د.ی