به‌ڤيديۆ..كۆمپانيايه‌كى هيندى هه‌رزانترين مۆبايلى زيره‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێ
K24- هه‌ولێر
كۆمپانياى (بنگالورۆ)ى هيندى، له‌ماوه‌ى داهاتوودا مۆبايلێك ده‌خاته بازاڕه‌كانى جيهانه‌وه كه نرخه‌كه‌ى ته‌نها 2 دۆلاره.
هه‌روه‌كو به‌ڕيوه‌به‌رى ئه‌و كۆمپانيايه رايگه‌ياندووه، ئامانج له به‌رهه‌م هێنانى ئه‌م جۆره مۆبايله، بێ به‌ش نه‌بوونى كه‌سانى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته له مۆبايلى زيره‌ك.
ئه‌م مۆبايله به سيسته‌مى ئه‌ندرۆيد كارده‌كات، خێراييه‌كه‌ى 1,3 GH، تواناى ئه‌نباركردنى 4GB هه‌يه و ده‌توانرێ فراوانتريش بكرێت بۆ 32GB ئه‌مه‌يش له‌رێگاى ميمۆرى ده‌ره‌كييه‌وه، هه‌روه‌ها رامه‌كه‌شى 1GB ده‌بێت، كامێراكه‌شى 2 مێگا پێكسله.