كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی مامی خۆی دەستگیركرا

لە چەمچەماڵ بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو
تۆمەتبار
تۆمەتبار

K24 - سلێمانی

هێزەكانی پۆلیس لە چەمچەماڵ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە شەوی رابردوو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ مامی خۆی كوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ گەنجێك بەناوی (د، و، أ) لە دایكبووی 1994 بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە مامی خۆی كوشت،  دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو. دوای رووداوەكە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵی راسپارد كە دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ئەنجامبدەن.  دواتر لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی قەرەناوی سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تۆمەتبار لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیدا بەكاریهێناوە".