به‌ریتانیا كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ده‌ریای ره‌ش ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی تایمز"ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، كه‌شتییه‌كی جه‌نگی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌گاته ده‌ریای ره‌ش، ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه هات، كه گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئۆكرانیا و رووسیا به‌رده‌وام بووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه ده‌گاته كه‌ناراوه‌كانی ئۆكرانیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ "كیڤ" و ناتۆ له ناوچه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو "جۆ بایدن"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا هه‌ردوو كه‌شتی جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكی له ده‌ریای ره‌ش بهێڵێته‌وه، به‌هۆی گرژییه‌كان و قه‌یرانی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له‌ناوچه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌شتییه به‌ریتانییه‌كه مووشه‌كی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی له‌خۆگرتووه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كه‌شتی ژێرده‌ریایی، كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و گه‌رووی بۆسفۆڕ نزیك ده‌بنه‌وه بۆ ده‌ریای ره‌ش به‌ڕیده‌كه‌ون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگیری به‌ریتانیا گوتی: "حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئۆكرانیا كارده‌كات و چاودێریی ره‌وشه‌كه و جمومۆڵه‌كانی رووسیا ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ندن به پشتیوانیكردنی سه‌روه‌ری ئۆكرانیا و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی".
ناكۆكییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا زیاتر په‌ره‌یسه‌ندووه، كاتێك مۆسكۆ هێزه‌كانی به درێژایی سنووری ئۆكرانیا كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی پێكدانانی ماوه ماوه، كه له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا له نێوان سووپا و جیاخوازه‌كانی سه‌ر به رووسیا رووده‌دات.
د.ی