وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

تووشبوون به‌ كۆرۆنا زیادی كردووه‌
رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووه‌
رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری (24)ی كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند، كه‌ هه‌زار و (74) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و (7) كه‌سیش به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، پشكنین بۆ (7) هه‌زار و (725) كه‌س كراوه‌ و (536) كه‌سییش له‌ په‌تای كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌، زۆرترین تووشبووش له‌ پارێزگای سلێمانییه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژماره‌ (417):

١. پشکنین: (٧٧٢٥ پشکنینی نوێ)

• (٢٥٢٧) هەولێر

• (١٨٤٦) سلێمانی

• (٢٥٢٩) دهۆك

• (١٥٠) هەڵەبجە

• (٥٧٦) گەرمیان

• (٩٧) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٠٧٤ تووشبووی نوێ)

• (٢٨٤) هەولێر

• (٤٤٩) سلێمانی

• (٢٣١) دهۆك

• (١٣) هەڵەبجە

• (٧٨) گەرمیان

• (١٩) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٥٣٦ چاکبوون)

• (١٠٤) هەولێر

• (١٢٢) سلێمانی

• (٢٥٩) دهۆك

• (٢) هەڵەبجە

• (٣٨) گەرمیان

• (١١) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٧ مردن)

• (٣) هەولێر

• (٤) سلێمانی

• (٠) دهۆك

• (٠) هەڵەبجە

• (٠) گەرمیان

• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٥٤٤٤٤٥ (٥٤٤٣٧٥ هەولێر، ٣٤٦٨١١ سلێمانی، ٦٤٣٦٢٧ دهۆك، ٩٦٣٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٣٩٢٩٦ (٤٦٣٦٨ هەولێر، ٤١٢٦٥ سلێمانی، ٤٨٣٧١ دهۆك، ٣٢٩٢ هەڵەبجە)

چاکبوون ١١٧٤٥٢ (٣٩٨٤٠ هەولێر، ٣٢٧٨٨ سلێمانی، ٤١٨٣١ دهۆك، ٢٩٩٣ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٧٩٦٨ (٥٤٥٩ هەولێر، ٦٦٧٢ سلێمانی، ٥٦٨٢ دهۆك، ١٥٥ هەڵەبجە)

مردن ٣٨٧٦ (١٠٦٩ هەولێر، ١٨٠٥ سلێمانی، ٨٥٨ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)