پەرلەمان دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان دەدات

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
پەرلەمانی كوردستان - ئەرشیف
پەرلەمانی كوردستان - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

رۆژی سێشەممە 20/4/2021 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دەنگدانە لەسەر لەسەر پێشنیازە یاسای هاوردەکردن وفرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان.

بەگوێرەی بانگهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەندامانی پەرلەمان كۆبوونەوەكە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریاندا بەرنامەی کار بەمشێوەی خوارەوەبێت:..

1-دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای هاوردەکردن و فرۆشتنی بەرهەمەنەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان.

2-خستنەڕوی بیرۆکەی2 پەرلەمانتار

د.گەڵاوێژ عوبێد سەبارەت بەزۆربووی نەخۆشی شێرپەنجە

شنۆ ئەشقی سەبارەت بە ڕەخساندنی هەڵی کارلەهەرێمی کوردستان.

3-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی  یاسایبەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لەسنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەرکراوە لەهەرێمی کوردستان-عێراق ژمارە۲ 2019

4-خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسا و بڕیارانە

ٲ-پێشنیازە بڕیاری(رۆژی رۆژنامەگەری کوردی لە هەرێمی کورستان.

ب-پێشنیازە یاسای بەرێوەبردن و پاراستنی  شوێنەوار و کەلەپور لەهەرێمی کوردستان.