"لە سه‌یدسادق ژنێك به چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت"

K24 - سلێمانی
له قه‌زای سه‌یدسادق ژنێك به چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت، نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زاكه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه چه‌قۆیه‌ك له دڵی پیاوه‌كه دراوه و تا گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه خوێن له جه‌سته‌یدا نه‌ماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق رایگه‌یاند كه "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له قه‌زای سه‌یدسادق ژنێك پیاوه‌كه‌ی خۆی كوشت".
گوتیشی: "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ژنه‌كه ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
لەلایەكی دیكە سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له قه‌زای سه‌یدسادق باسی له‌وه كرد "ته‌رمی پیاوه‌كه براوه‌ته به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و چه‌قۆیه‌ك به‌سه‌ر دڵییه‌وه بووه".
ئاماژەی بەوەشداوە "تاوه‌كو گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه پیاوه‌كه خوێن له جه‌سته‌یدا نه‌ماوه و گیانی له‌ده‌ست داوه، ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه".