دوو گوللـه كاتیۆشا ئاراسته‌ی شاری كفری كران

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و دوو گوللـه كاتیۆشا ئاراسته‌ی شاری كفری كران و یه‌كێكیان له نزیك باره‌گایه‌كی پیشمه‌رگه كه‌وته خواره‌وه و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌ر گه‌ڕه‌كی مام حه‌مه‌دی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره كه‌وت.
په‌یامنێری كوردستان24 له كفری رایگه‌یاند، ئه‌و هیرشه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و گوتیشی: تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه.
وه‌ك راشیگه‌یاند، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌دوای ئه‌و هێرشه‌وه نه‌بووه و راسته‌وخۆش دوای هێرشه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
تا ئیستاش دیار نییه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره میلیشیاكانه‌وه ئه‌نجامدراوه، یانیش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه، به‌هۆی بوونی بۆشاییه‌كی ئه‌منی له‌و ناوچه‌یه، رۆژانه چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری كفری ته‌راتێن ده‌كه‌ن.
H.B