ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڤاکسین بۆ چەند سەنتەرێک دەگاتە هەرێمی کوردستان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌ش هێنده‌ی هه‌فته‌كانی پێشوو هاووڵاتیان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و بڕیاره ئه‌مشه‌و بڕێكی دیكه‌ی ڤاكسین بگاته هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه بڵاویكرده‌وه، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازیکردن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەم هەفتەیەدا زۆر بووە بە بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو کە هەموو هەوڵێکمان ئەوەبوو هاووڵاتی روو لە خۆتۆمارکردن و وەرگرتنی ڤاکسین بکەن، ئەم هەفتەیە شەش هەندی پێشوو خۆتۆمارکردن و سەردانی هاووڵاتیان زیادی کردووە، ئێستا هەموو جۆرەکانی ڤاکسینی بەردەست هاووڵاتی بە پەسندی دەزانێت و وەریدەگرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: لەکۆی 55820 ڤاکسینی گەیشتوو، زیاتر لەسەدا 85% ی ڤاکسینەکان لەلایەن چین و توێژە جیاوازەکانی هاووڵاتیان وەرگیراوە، خۆشبەختانە هیچ لێکەوتەیەکی نامۆ و مەترسیدار تۆمار نەکراوە.
ئاشكراشیكردووه، ئەمشەو بەشێکی دیکەی ڤاکسین بۆ چەند سەنتەرێک دەگاتە هەرێمی کوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: تاکە رێگای وەرگرتنی ڤاکسین بە ڕێگای خۆتۆمارکردنی پێش وەختەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە پۆڕتاڵ و لینکی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو بە یەکسانی بگاتە هاووڵاتیان لەسەر بنەمای پێشینەی تەمەن و نەخۆشی درێژخایەن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، پێدانی ڤاکسین بە یەکسانی بەسەر هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت بە مەرجی بوونی نۆرە (موعد)ی تۆمارکراو، هیچ کەس و لایەنێک بەبێ (وادەی تۆمارکراو) ناتوانێت و مافی وەرگرتنی نابێت.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: کارتی وەرگرتنی ڤاکسین (ڤیزای ڤاکسین Vaccine VISA)ی نێودەوڵەتی ئامادەکراوە و تەنها بۆ هاووڵاتیانی تۆمارکراو دەدرێت و لە داهاتودا دەبێتە مەرجی زۆر لە بوارەکانی ژیان.