ته‌ندروستی كه‌ركووك بانگه‌وازێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك بانگه‌وازێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی سنووری ئه‌و پارێزگایه كرد و رایگه‌یاند، به‌هۆی زۆری ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا و سه‌ردانی به‌لێشاو بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و په‌تایه پڕبووه له كه‌سانی تووشبوو و توانای وه‌رگرتنی هیچ تووشبوویه‌كی دیكه‌ی نه‌ماوه.
نه‌بیل حه‌مدی بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "شیفا 14" پڕبووه له كه‌سانی تووشبوو به حاڵه‌تی توند و مامناوه‌نده‌وه، بانگه‌وازێكی به‌په‌له و راسته‌خۆیان ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و شاره كردووه".
بوشناق داوای له هاووڵاتیان كرد، "به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به په‌تاكه و رزگاركردنی گیانی هاووڵاتییان، سه‌ردانی بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین بكه‌ن".
H.B