مەسرور بارزانی هاوخەمیی بۆ گەلی میسر دەردەبڕێت

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ دەیان کەس برینداربوون و هەشت کەسیش گیانی لەدەستداوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خەمناکیی خۆی بەهۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس لە رووداوێکی هاتووچۆ، دەگەیەنێتە گەل و سەرکردایەتی میسر.

سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا رایگەیاندووە: ''زۆر دڵتەنگبووم بە بیستنی هەواڵی لە رێڕەو دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە میسر. هاوخەمی خۆم بۆ خێزانی قوربانیان و سەرکردایەتی و گەلی میسر دەردەبڕم''.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: ''لەم کاتە ساختە هاوسۆزین لەگەڵتان''.

ئەمڕۆ لە میسر، بەهۆی لەرێدەرچوونی شەمەندەفەرێک، 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 97ـی دیکەش برینداربوون.