ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌رگری عێراق: گرووپه میلیشیاكان له‌پشت هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانن
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: حەشدی شەعبی سەرچاوەی کێشە و نائارامییەکانی عێراقە و ئامانجیشی ئەوەیە، ناسه‌قامگیری بۆ هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە، بۆیە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە مەترسی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان درووستدەکات.
له‌و باره‌یه‌وه ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، ئاسایینه‌كردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، بووه‌ته هۆكاری ئه‌و هێرشانه‌ی له‌و ناوچانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و گوتیشی: ئەو هێزانەی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵن و لە عێراق دەستکراوەن، چیان بوێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هاوكات محیه‌دین حه‌سه‌ن، ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستانیش گوتی: هه‌ر ئه‌و هێزانه‌ن كه له‌باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌نه ئامانج و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و هێزانه له ژماره‌یه‌ك گرووپی چه‌كداری و میلیشیای ده‌ره‌وه‌ی یاسا پێكهاتوون و هه‌رچه‌ند بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح بۆیان ته‌رخانكراوه، به‌ڵام پابه‌ند نین به فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و هۆكاری سه‌ره‌كیی پشێوی و ناسه‌قاگیرییه‌كانی عێراق و ناوچه كوردستانییه‌كانن.
حەشدی شەعبی کە لە چەندین گرووپی جیاجیا پێکهاتووە، لە پەرلەمانی عێراق بەرگێکی یاساییان کراوه‌ته بەر، بەڵام ئەوان لەدەرەوەی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەجووڵێنەوە، هەندێ جاریش لەدەرەوەی عێراقەوە ئاراستە دەکرێن.
H.B