ژمارەیەك گولـلە هاوەن ئاراستەی بنکەیەکی سوپای عێراق كران

لە عێراق پەلاماردانی بنكە و بارەگا سەربازییەكان زیاد دەكات
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - ھەولێر

لە سنووری پارێزگای ئەنبار ژمارەیەك گولـلە ھاوەن ئاراستەی بنكەیەكی سوپای عێراق كران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک گولـلە هاوەن ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق لە ناوچەی سلێجییە لە سنووری قەزای هیت، لە رۆژئاوای رومادی كران، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات.

شەوی رابردووش، بنكەی ئاسمانی بەلەد لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، كە بنكەیەكی سەربازیی هاوبەشی هێزەکانی ئەمەریكا و عێراقە، بە پێنج مووشەك كرایە ئامانج و برینداربوونی 5 کەسی لێکەوتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ژمارەیەک چەکداری داعش، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامێکی دەزگای هەوڵگری عێراق، لە شارەدێی موعتەسەم لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین و کوشتیان.