سوپەرلیگ چۆن شوێنی چامپیۆنزلیگ دەگرێتەوە؟
12 یانەی ئەوروپی خولێکی نوێیان بەناوی خولی سوپەری ئەوروپی راگەیاند کە زۆربەی یانە گەورەکانی ئەوروپا پشتگیری ئەو خولە دەکەن و فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید سەرۆکی دەستەی جێبەجێکردنی خولەکە دەکات، سوپەرلیگ وەکو جێگرەوەی چامپیۆنزلیگ دروست دەکرێت و یوێفا و فیفاش بە توندی دژایەتی خۆیان بۆ ئەم خولە راگەیاند و یوێفا بڕیاری دا بە شێوەیەکی کاتی یارییەکانی یۆرۆپالیگ و چامپیۆنزلیگ بوەستێنێت.
چۆن خولەکە دروست دەکرێت و یانە بەشداربووەکان کێن؟
فلۆرێنتینۆ پێرێز و هاوڕێیەکانی بە نوێنەرایەتی 12 یانە زەمین لەرزەیەکی گەورەیان لە تۆپی پێی ئەوروپا دا، خولێکی نوێیان بەناوی خولی سوپەری ئەوروپی وەکو شوێنگرەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راگەیاند.
ئه‌و 12 یانه‌یه‌ی وه‌كو ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری خوله‌كه خۆیان ناساندووه، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایان گه‌یاندووه ‘له مانگی ئابی داهاتووه‌وه یه‌كه‌م وه‌شانی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپی به به‌شداریی 20 یانه ده‌ستپێده‌كات، كه یانه‌كان بریتین له ئه‌یسی میلان، ئارسێناڵ، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، چێڵسی، بارسێلۆنا، ئینته‌ر میلان، یۆڤێنتۆس، لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر سیتی، مانچێسته‌ر یونایتد، ریال مه‌درید و تۆتێنهام، دواتر سێ یانه‌ی دیكه‌ش پێش ده‌ستپێكی خوله‌كه دێنه ریزی ئه‌و یانانه و ژماره‌یان ده‌بێته 15 یانه’.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، خوله‌كه له 20 یانه پێك دێت، 15 یانه‌ی دامه‌زرێنه‌ری خوله‌كه و پێنج یانه‌ی دیكه كه به‌گوێره‌ی ئاست و ئه‌نجامیان پاڵاوتنیان بۆ دەکرێت، دابه‌شی دوو كۆمه‌ڵه ده‌كرێن و یارییه‌كان به شێوه‌ی چوون و گه‌ڕانه‌وه ده‌كرێن و هه‌فتانه یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ده‌گه‌نه قۆناخی چاره‌كی كۆتایی، پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه دوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی دوو یانه‌كه‌ی دیكه، یاریی كۆتایی خوله‌كه‌ش به یه‌ك یاریی له یاریگایه‌كی بێ لایه‌ن ده‌كرێت.
یوێفا و فیفا بە توندی دژایەتی خۆیان بۆ سوپەرلیگ راگەیاند
بەیاننامەی 12 یانەکە هەرزوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و ئەوروپای هێنایە دەنگ، یوێفا بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا بەیاننامەیەکی توندیان بڵاوکردەوە سوپەرلیگیان رەتکردەوە، فیفاش بەهەمان شێوە دژایەتی خۆی بۆ خولەکە دووپاتکردەوە، کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید سەرۆکی خولەکەیە و سەرۆکی یانەکانی ئارسێناڵ و مانچێستەر یونایتد و یۆڤێنتۆس و لیڤەرپوولیش جێگری سەرۆکی خولەکەن.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، یوێفا بڕیاری داوە بە شێوەیەکی کاتی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ بوەستێنێت، تەنانەت دەنگۆی ئەوە هەیە پاریس سانجێرمان بکرێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، چونکە پاریس سانجێرمان یەکێکە لەو یانە گەورانەی تاکو ئێستا لە دەرەوەی خولی سوپەری ئەوروپایە و هەر سێ یانەکەی دیکەی قۆناخی پێش کۆتایی لەنێو لیستی سوپەرلیگدان.
گەرچی 12 یانەکە رایانگەیاندووە ئەوان لە خولی ناوخۆیی بەردەوام دەبن، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا بیر لەوە دەکەنەوە ئەو 12 یانەیە لە خولە ناوخۆییەکان دووربخەنەوە و چیدیکە رێگایان پێنەدەن بەشداریی خولەکانیان بکەن.