به فه‌رمی تۆتێنهام شوێنگره‌وه‌ی مۆرینیۆی دیاری كرد
خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری پورتوگالی بووه یه‌كه‌مین قوربانی پرۆژه نوێیه‌كه‌ی سووپه‌رلیگ كه بڕیاره شوێنی چامپیۆنزلیگ بگرێته‌وه.
دانیێل لێڤی سه‌رۆكی یانه‌ی تۆتێنهام له راگه‌یاندراوێكدا دوورخرانه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینیۆی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی راگه‌یاند و ڕایان ماسۆن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی شوێنی ده‌گرێته‌وه.
تۆتێنهام له به‌یاننامه‌كه‌یدا سووپاسی خۆزێ مۆرینیۆ و ستافه‌كه‌ی ده‌كات له ماوه‌ی 17 مانگی كاركردنی له‌گه‌ڵ یانه‌كه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌میشه باكووری له‌نده‌ن به ماڵی مۆرینیۆ ده‌مێنێته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، مۆرینیۆ بووه یه‌كه‌مین قوربانی پرۆژه نوێیه‌كه‌ی سووپه‌رلیگ كه بڕیاره شوێنی چامپیۆنزلیگ بگرێته‌وه.
خۆزێ مۆرینیۆ له دوایین 3 یاریی نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن بۆ تۆتێنهام تۆمار بكات، له كۆی 86 یاری وه‌كو راهێنه‌ری تۆتێنهام 45 بردنه‌وه، 24 شكست و 17 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه.
یانه‌ی تۆتێنهام له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له بڕینی بلیتی قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بێهیوا بووه.