لەبارەی گەشتی عومرە ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكرێنەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ھەرێمی كوردستان، ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، ئەوانەی بە نیازن گەشتی عومرە بكەن، دەبێ تەنھا لە رێگەی ئەو كۆمپانیایانە گەشت بكەن كە ناوەكانیان دیاركراوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، رایگەیاند "ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن، ئەوا تەنھا لە رێگەی ئەوکۆمپانیایانەی کە ناویان ھاتووە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەدەر لەو کۆمپانیایانەی کە ناویان ھاتووەو رێکارەکانیان تەواو کردوە بەرپرسیار نییە".