دوا قۆناغی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – دهۆك كۆتایی هات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوا قۆناغی كاركردن له‌سه‌ر رێگای دووسایدی سه‌ره‌كی نوێی هه‌ولێر – دهۆك كه به رێگای (گۆپاڵ) ناسراوه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو كرا و چووه بواری خزمه‌ت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌كاتی كردنه‌وه‌ی رێگا دووسایده‌كه، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگایه كاریگه‌ری ئاسانكاری له‌سه‌ر هاتووچۆی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.
هه‌وره‌ها گوتی: ئه‌مڕۆ به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان له كردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌دا كردووه و جه‌ختیشی كرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به رێگاوبانه‌كان ده‌دات.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی هێمن گرووپ كرد، كه وێڕای ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه، توانییان رۆڵێكی به‌رچاو له كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی دووسایدی 120 مه‌تری هه‌ولێر، 150 مه‌تری هه‌ولێر و رێگای دووسایدی نێوان هه‌ولێر – دهۆك "رێگای گۆپاڵ" بگێڕن و كاره‌كانیان به خێرایی راپه‌ڕێنن و به‌ر له واده‌ی دیاریكراو كۆتایی پێ بهێنن.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به ته‌واوبوونی دووسایدی گۆپاڵ، جگه له‌وه‌ی خزمه‌تێكی زۆر به بواری بازرگانی و هاتووچۆی هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها سه‌لامه‌تییه‌كی زۆریش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، كه به داخه‌وه تا ئێستا هه‌م به‌هۆی خراپی رێگا و بانه‌كان و هه‌میش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به رێنماییه‌كانی هاتووچۆ، رۆژانه چه‌ندین كه‌س ده‌بوونه قوربانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ.
هه‌روه‌ها گوتی: درێژایی ئه‌و رێگایه‌ی ته‌واو بووه 35 كیلۆمه‌تره و هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی تێیدا ره‌چاوكراون و پڕۆژه‌كه به گوژمه‌ی 166 ملیۆن دۆلار و به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هێمن گرووپه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه.
گوتیشی: رێگاكه 6 ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی تێدایه، كه تاكه پڕۆژه‌یه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك رێگای خێرا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌وه‌ی كه هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاسن، به‌بێ ئه‌وه‌ی یوتێرمی تێدا بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، هیچ رێوڕه‌سمێكیان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و دووسایده ئه‌نجام نه‌دا و ته‌نیا وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شداریی له كردنه‌وه‌ی ئه‌و دووسایده‌دا كردووه.
H.B