یوێفا وڵامێكی كه‌مه‌رشكێنی له دژی سووپه‌رلیگ راگه‌یاند
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی دژی پرۆژه نوێیه‌كه‌ی سووپه‌رلیگ وه‌ستانه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه بۆ یاریزانان قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر یاریزانێك به‌شداریی بكات له مۆندیال و پاڵه‌وانێتییه‌كانی دیكه بێبه‌ش ده‌بن.
ئالێكسانده‌ر چێفرین سه‌رۆكی یوێفا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕێگه ناده‌ن تۆپی پێی ئه‌ورووپا و جیهان به لاڕێدا ببه‌ن، ده‌شڵێت: هه‌ر یاریزانێك به‌شداریی له سووپه‌رلیگ بكات ناهێڵێن ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی له مۆندیال و پاڵه‌وانێتییه‌كانی دیكه بكات.
به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان به‌شداریی له سووپه‌رلیگ بكه‌ن، ره‌نگه مۆندیالی داهاتوو به‌بێ ئه‌و دوو یاریزانه و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه ببینین.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید هاوشانی 12 سه‌رۆكی دیكه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا خولێكی نوێیان به‌ناوی سووپه‌رلیگ راگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو خوله‌كه به به‌شداریی 20 یانه به‌ڕێوه بچێت.