ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خێرای كۆرۆنا په‌رله‌مانی ئێران داده‌خات
K24- هه‌ولێر:
سیما سادات لاری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمیری رابردوودا 24 هه‌زار و 346 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراون، له‌كاتێكدا 398 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوته‌ی لاری، تا ئیستا كۆی ئه‌وانه‌ی له ئێران تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 2 ملیۆن و 261 هه‌زار و 435 كه‌س، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 67 هه‌زار و 130 كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: تا ئێستا ملیۆنێك و 797 هه‌زار و 319 كه‌س به‌ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا دۆخی ته‌ندروستی 4 هه‌زار 843 تووشبوو هه‌ستیاره.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، به‌هۆی ئه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه خێرایه‌ی كۆرۆنا له ئێران، بڕیاریان داوه بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان دابخه‌ن.
H.B