رووسیا داوای سه‌رمایه‌گوزاری زیاتر له بانكی ئاسیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌كان، سه‌رۆكی رووسیا ڤلاديمێر پۆتين داوای وه‌به‌رهێنانی زیاتری له بانكی وه‌به‌رهێنان كرد، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانی سیبیریا.
ڤلادمێر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیا و جین لی شۆنی سه‌رۆكی بانكی وه‌به‌رهێنانی ئاسیا له‌رووسیا كۆبوونه‌وه و به‌ئامانجی كاری وه‌به‌رهێنانی زیاتری بانكه‌كه له رووسیا.
پۆتین داوای له سه‌رۆكی بانكه‌كه كرد، سه‌رمایه گوزاری زیاتر بكات به‌تایبه‌ت بۆ پێشخستنی هێڵی ئاسنینی ناوچه‌ی سیبریا و ناوچه‌ى بازرگانی رۆژهه‌ڵاتی رووسیا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان چین و روسیا به‌هێزتر بێت.
بانكی وه‌به‌رهێنانی ئاسیا باره‌گای سه‌ره‌كی له وڵاتی چینه و رووسیاش سێیه‌مین هێزی ئابووری ناو ئه‌و بانكه‌كه‌یه.