هاتووچۆی هه‌ولێر وردەکاری رووداوەکەی ئەمڕۆ ئیوارەی رێگای باسرمە – هەریر – قەندیل ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رائید فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ورده‌كاری رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئێواره له‌سه‌ر رێگای باسرمە – هەریر – قەندیل ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، به‌هۆی كیشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئۆتۆمبیلێكی نیسان سه‌نی له ناوه‌ندی رێگاكه راگیرا بوو و خاوه‌نی بارهه‌ڵگره‌كه‌ش نه‌یزانیوه ئۆتۆمبیله‌كه وه‌ستاوه و به‌هۆی خێرایی زۆر خۆی به ئۆتۆمبیله‌كه‌دا كێشاوه و رووادوه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر:
لەکاتژمێر دەروبەری 6ی ئیوارە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بەهۆی موڵکداری لە نێوان دووبنەمالە پەیدادەبێت، بەهۆی کێشەکە چەند کەسێك لە بنەماڵەیەکیان بەچەکەوە بەئوتومبێلێکی جۆری نیسان سەنی لە ئوتومبێل دادەبەزن و ئوتومبێلەکەیان لە ناوەندی رێگا جێدەهێڵن لەڕێگای خێرا و بەرەو شوێنێکی تەنیشتی رێگایەکە دەڕۆن بۆ شەڕکردن، لەو کاتەش ترێلەیەك بەخێرایی دێت و شوفێرەکەی پێشبینی ئەوە ناکات کە ئەو ئوتومبێلەی پێشێ لە ناوەندی رێگاكه وەستاو بێت، لەهەمانکاتدا دەنگی تەقەش دێت، بۆیە شوفێرەکە بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی دەکێشێت بەدواوەی نیسان سەنیەکەدا، دواتریش کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و بۆدیوێکی رێگایەکە دەچێت و وەردەگەڕێت، و شوفێرەکە لەگەڵ وەرگەڕانی ترێلەکە بەردەبێتەوە و دەکەوێتە ژێر تڕێلەکە، بەداخەوە یەکسەر سەری لەلاشەی جیادەبێتەوە.
سەبارەت بەدیاریکردنی لایەنی خەتاباری رووداوەکەش شوفێری نیسان سەنی بەخەتاباری سەرەکی رووداوەکە دانرا.
H.B
#وێنه_هه‌واڵ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی باسرمه - هه‌ریر رووداوێكی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدانی شوفێرێكی لێكه‌وته‌وه
Posted by Kurdistan24 on Monday, April 19, 2021