رووسیا: لە ھێرشێكی ھێزەكانمان بۆ سەر بنكەیەكی تیرۆریستان لە سووریا 200 چەكداركوژران
K24 – ھەولێر:
وەزارەتی بەرگری رووسیا، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، له كردهیهكی ئاسمانیدا ھێزەكانیان بنكەی مەشقی تیرۆریستانی لە نزیك شاری تەدمور لە ناوڕاستی سووریا وێرانكرد و 200 چهكداریش لهو هێرشهدا كوژران.
جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی حمێمیم بۆ ئاشتبوونەوەی لایەنە شەڕكەرەكان لە سووریا، كە سەر بە وەزارەتی بەرگری رووسیایە، لیوای دەریاوانی ئەلیكسەندەر كاربۆف لە راگەیاندراوێكدا گوتی: "زانیاریمان دەستكەوتووه كە چەكداران بنكەیەكی شاراوەیان لە باكووری رۆژھەڵاتی تەدمور درووستكردووە بۆ پێكھێنانی كۆمەڵەی شەڕكەر و ناردنیان بۆ ناوچە جیاجیاكانی وڵات و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی لەو شوێنانە، ھەروەھا لەو شوێنە بۆمبی دەستكردی تێدا بەرھەم دەھێنرا".
كاربۆف گوتی: "دوای پشتڕاستكردنهوهی ئەو زانیارییانە لە چەندین سەرچاوەوە لە بارەی دەسنیشانكردنی پێگەكانی تیرۆریستان، فڕۆكەكانی سەر بە ھێزە ئاسمانییهكانی رووسیا ھێرشیان كردە سەر شوێنەكە و پێگه شاراوەكەیان خاپوور كرد و نزیكە 200 چەكداریش له هێرشهكهدا كوژران و 24 ئۆتۆمبێلی رەشاش ھەڵگری جۆری قورس و 500 كیلۆگرام لە تەقەمەنی و پێكھاتەكانی درووستكردنی بۆمبە دەستكردەكانیشیان لهناوبرد".
جێگری بەڕێوەبەری حمێمیم جەختیكردەوە، ئەو كۆمەڵە چەكدارە نایاساییانە سهرقاڵی پلانداڕشتن بوون بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی و ھێرشكردنە سەر دەزگاكانی دەوڵەتی سووریا لە شارە گەورەكان بۆ تێكدانی سەقامگیری وڵات پێش ھەلبژاردنەكانی سەرۆكایەتی سووریا، كە بڕیارە لە 26 ئایار ئەنجام بدرێت.
گوتیشی: "مەشق و راھێنانی تیرۆریستان لەو سەربازگانە دەكرێن، كە دەكەونە دەرەوەی كۆنترۆڵی دەسەڵاتی حكومهتی سووریا، لەوانەش ناوچەی تەنەف، كە ھێزەكانی ئەمەریكا كۆنترۆلی كردووە".
سەرچاوە: RT