عێراق ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بییه له تووشبووانی كۆرۆنا
K24 - هه‌ولێر:
عێراق ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین تووشبووانی كۆرۆنای تۆماركردووه له وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئوردون به پله‌ی دووه‌م و لوبنان به پله‌ی سێیه‌م دێت.
تا ئێواره‌ی دوێنێ، عێراق (984) هه‌زار و (950) تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركردووه، به‌مه‌ش له ریزبه‌ندی جیهانی ده‌بێته (25)ه‌مین، له رووی مردن به كۆرۆناش پله‌ی (32)ی جیهانیشی وه‌رگرتووه، كه تا ئێستا (15) هه‌زار و (26) كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئوردون ریزبه‌ندی (34)ی جیهانی وه‌رگرتووه، له ژماره‌ی تووشبووان، كه تا ئێستا (689) هه‌زار و (482) كه‌س له‌و وڵاته تووشی كۆرۆنا بوون، ریزبه‌ندی (44)ی جیهانی وه‌رگرتووه له رووی مردن به كۆرۆنا، كه (8) هه‌زار و (308) كه‌س به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لوبنان له‌ریزبه‌ندی (39)یه بۆ تووشبووان، كه (511) هه‌زار و (398) حاڵه‌تی تۆمار كردووه و ریزبه‌ندی (47)ی جیهانیشی وه‌رگرتووه له رووی مردن به په‌تاكه، كه (6) هه‌زار و (969) كه‌س بوونه‌ته قوربانی كۆرنا.
مه‌غریب له رووی تووشبووانه‌وه ریزبه‌ندی (40)ی جیهانی و (4)ی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، كه (505) هه‌زار و (949) تووشبووی كۆرۆنای تۆماركردووه، له كاتێكدا (8) هه‌زار و (952) كه‌س به په‌تاكه مردوون و پله‌ی (43)ی جیهانی له ریزبه‌ندیی قوربانییان وه‌رگرتووه.
ئیمارات ریزبه‌ندی (41)ی جیهانی و (5)ی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه له رووی تووشبووانه‌وه، كه (498) هه‌زار و (957) تووشبووی تۆماركردووه، پله‌ی (86)ی جیهانی وه‌رگرتووه له رووی قوربانیانی په‌تاكه، كه هه‌زار و (556) كه‌س له‌و وڵاته به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سعودیه پله‌ی (42)ی جیهانی و (6)ی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه له رووی تووشبووان، كه (405) هه‌زار و (940) تووشبووی تۆماركردووه، ریزبه‌ندی (48)ی جیهانیشی وه‌رگرتووه له رووی مردن به په‌تاكه، كه (6) هه‌زار و (838) كه‌س له وڵاته بوونه‌ته قوربانی كۆرۆنا.
تونس ریزبه‌ندی (55)ی جیهانی و (7)ی وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه له رووی تووشبووان، كه (287) هه‌زار و (61) تووشبووی كۆرۆنای تۆماركردووه، له كاتێكدا (9) هه‌زار و (825) كه‌س به په‌تاكه مردوون و ریزبه‌ندی (40)ی جیهانی له رووی قوربانیانی كۆرۆنای وه‌رگرتووه.
فه‌له‌ستین له ریزبه‌ندی (57)ی جیهانی و (8)ی وڵاتانی عه‌ره‌بییه له رووی تووشبووان، كه (282) هه‌زار و (270) تووشبووی كۆرۆنای تۆماركردووه، ریزبه‌ندی (71)ی جیهانی قوربانیانی كۆرۆنای وه‌رگرتووه، كه (3) هه‌زار و (47) كه‌س به په‌تاكه مردوون.
كوه‌یت له پله‌ی (59)ی جیهانی و (9)ی وڵاتانی عه‌ره‌بیه، كه (243) هه‌زار و (497) تووشبووی تۆماركردووه، له پله‌ی (89)ی جیهانی دێت له رووی مردن به په‌تاكه، كه هه‌زار و (456) كه‌س بوونه‌ته قوربانی كۆرۆنا.
میسر له پله‌ی (10) دێت له وڵاتانی عه‌ره‌بی و پله‌ی (68)ی جیهانیش له رووی تووشبووانه‌وه، كه (217) هه‌زار و (186) تووشبووی تۆماركردووه، به‌ڵام ریزبه‌ندی (34)ی جیهانی وه‌رگرتووه له رووی مردن به كۆرۆنا، كه (12) هه‌زار و (778) مردنی تۆماركردووه به په‌تاكه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی