ئایا دەزانی کاری ماڵەوە پیاوان لە زەهایمەر دەپارێزێت؟
K24 - هه‌ولێر:
خه‌ڵه‌فان، ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باوه، بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كارده‌هێنرێت، كه ورده ورده گۆڕانكاری له شێوازی له هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی رووده‌دات و تووشی له‌بیرچوونه‌وه ده‌بن، له رووی زانستیشه‌وه به نه‌خۆش "زه‌هایمه‌ر" ناسراوه.
هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه كراوه، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، به‌رده‌وامیش توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، كه كاركردنی ماڵه‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له تووشبوون به زه‌هایمه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی زیادبوونی قه‌باره‌ی مێشكه‌وه رووده‌دات.
زانایان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مه‌نن و كاتێكی زۆرتر كاری ماڵه‌وه ده‌كه‌ن، قه‌باره‌ی مێشكیان گه‌وره‌تره، جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، ئەو جۆرە چالاکییانە وەك پاککردنەوە، رێکخستن، چێشتلێنان، کاری قورس و سادەی ناو ماڵ، دەبێته راهێنان بۆ مێشکی مرۆڤ و ئه‌مه‌ش رێگری لە زه‌هایمه‌ر ده‌کات.
زانایانی توێژینه‌وه‌كه ئاشكرایان كرد، به‌ڵگه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌یه، كه چالاكی جه‌سته كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مێشك هه‌یه، به‌ڵام هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر كاریگه‌ری چالاكی رۆژانه، وه‌ك خاوێنكردنه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی توێژه‌ران، تیشك خستنه‌سه‌ر سووده‌كانی كاری ناو ماڵ، به‌رهه‌مداره و هانی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌دات زیاتر چالاك بن، كه چالاكی كه‌م مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات.
كۆبلینسكی، له په‌یمانگه‌ی "روتمان" بۆ توێژینه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، زانایان دركیان به‌وه كردووه، كه راهێنانی وه‌رزشی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر مێشك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و توێژنه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كه چالاكی كاری ماڵه‌وه سوودی زۆری هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شیكردنه‌وه بۆ سووده‌كانی مێشك له چالاكی جه‌سته كراوه، یه‌كه‌میان ته‌ندروستی دڵه، كه به ته‌ندروستی مێشكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ده‌كرێت كاری ماڵه‌وه هه‌مان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌بێت، هه‌ر وه‌ك راهێنانه‌كانی وه‌رزشی دروستی ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مه‌نن و كاری ماڵه‌وه‌یان كردووه، له ته‌مبه‌ڵی دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و له رووی ته‌ندروستیشه‌وه له ماكه نه‌رێنییه‌كان پارزراو بوون.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییانه‌ی گرنگی پێده‌ده‌ن و نزیكه‌ی (50) ملیۆن كه‌س له جیهان به‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن، ساڵانه‌ش نزیكه‌ی (10) ملیۆن حاڵه‌تی نوێ تۆمار ده‌كرێت.
د.ی