ئه‌مريكا نيگه‌رانه له گه‌شه‌ى ئابوورى چين و گه‌يشتنى به ئه‌فريقيا
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری چین به‌دۆخێكی سستدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و وڵاته به‌ده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ باڵاده‌ست بوونی له‌بواری ئابووری و وه‌به‌رهێنان، له هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقیادا ئه‌م دۆخه‌ش ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه.
چین یه‌كه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌رووی ژماره‌ی دانیشتوان و دووه‌م هێزی ئابووری جیهانیشه، ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ باڵا ده‌ستبوونی له‌هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و ئاسیا، ئه‌م هه‌وڵانه‌ی چین نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكای لێكه‌وتووه‌ته‌وه وه‌ك یه‌كه‌مین هێزی ئابووری جیهانی.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا جانێت یه‌لن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پێویسته كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی گه‌شه‌ی ئابووری بكرێت، چونكه ئاستی هه‌نارده‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌میكردووه و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌نارده‌ی چینی به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه.
ترسی زیادبوونی هه‌نارده چینیه‌كان ئه‌مه‌ریكای ناچاركرد رێژه‌ی باج و گومرگی له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له چینیه‌كان زیاد بكات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكاش چین سكاڵایه‌كی له دژی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی بازرگانی جیهانی تۆمار و ئه‌مه‌ریكای تۆمه‌تبار كردووه به پێشێلكردنی یاسای بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی.
یه‌كێتی ئه‌وروپاش نیگه‌رانن له به‌رهه‌مه چینیه‌كان، به‌تایبه‌ت به‌رهه‌می ئاسن و پۆڵای چینی، كه بازاره‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپای پڕكردووه‌و زیانی زۆری به‌به‌رهه‌مه‌كانی تاتا ستیل داوه.
چین دوای پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسر‌و سودان و واژۆكردنی چه‌ندین گرێبه‌ستی ئابووری ئێستا فلیپ نیوسی سه‌رۆكی وڵاتی مۆزه‌مبیقیش به‌سه‌ردانێكی 6 رۆژه له چینه بۆ راكێشانی زیاتری سه‌رمایه‌گوزاری چینی.
ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی چین له ئه‌فریقیا له 10 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 160 ملیار دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه و له‌كیشوه‌ری ئاسیاش قه‌باره‌ی وه‌به‌رههێنانی چین له 400 ملیار دۆلار نزیكبووه‌ته‌وه، چاودێرانی ئابووریش پێیان وایه چین له‌هه‌وڵی ئه‌وه دایه ببێته یه‌كه‌مین هێزی ئابووری جیهانی.