"ئەم ھەفتەیە پشكی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت"

پەرلەمانتارێك: ئەنجومەنی نوێنەران بە ھەموو شێوەیەك باج خستنەسەر مووچە رەتدەكاتەوە
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 – ھەولێر

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەم ھەفتەیە پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق رەوانە دەكرێت.

ئارەزوو مەحموود، پەرلەمانتاری كورد لە فراكسیۆنی یەكێتی بە كوردستان24ی گوت: "لەم ھەفتەیە سەرجەم بڕگەكانی یاسای بودجە دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە، پشكی ھەرێمی كوردستانیش یەكێك دەبێت لەو  بڕگانە و بە بڕوای من لەم ھفتەیە رەوانە دەكرێت".

سەبارەت بە تانەی وەزارەتی دارایی عێراق لە یاسای بودجە لەبارەی باج خستنەسەر مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند: "بە فەرمی ھیچ شتێك لە وەزارەتی دارایی بە پەرلەمان نەگەیشتووە، ئەوەی ھەیە روون نییە وەزارەتی دارایی پشتی بە كام بڕگە و ماددە بەستووە، بۆ تانە دان لە یاسای بودجە، لەلایەن پەرلەمانەوە ھەموو شێوەیەك باج خستنە سەر مووچە رەتدەكرێتەوە و قبوڵ ناكرێت، لەبەر ئەوەی بەھۆی بەرزكردنەوەی بەھای دۆلار و كۆمەڵێك شتی تر فشاری زۆر خراوەتە سەر ھاووڵاتییان".

لە 31/3/2021 پەرلەمانی عێراق بودجەی پەسند كرد و دوای واژۆكردنی سەرۆك كۆمار، دوێنێ 19/4/2021 لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە.