كازمی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەران رادەگرێت

وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی كازمی كردبوو
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - ھەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەران رادەگرێت.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراقی راگەیاند "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، نووسراوێکی وەزارەتی دارایی دەربارەی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەران دا راگرتووە".

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێکی دەربارەی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا بڵاوکردبووەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.

ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایانگەیاندبوو، ھیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی دارایی نەگەیشتووەتە پەرلەمان، بەڵام ھیچ شێوەیەك لەلایەن پەرلەمانی عێراق قبووڵ ناكرێت.