كه‌می خه‌و یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ئه‌لزه‌هایمه‌ر
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به پێی پێویست له ته‌مه‌نی (50) تا (60) ساڵی ناخه‌ون، زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی "له‌بیرچوونه‌وه" ئه‌لزه‌هایمه‌ر "Alzheimer" هه‌یه، كه پیر ده‌بن.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری "Nature Communications" بڵاوكراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی (25) ساڵی خایاندووه، كه له‌سه‌ر (8) هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه له‌سه‌ره‌تای (50) ساڵییه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی (6) كاتژمێر یان كه‌متر له شه‌ودا ده‌خه‌ون، به رێژه‌ی (30%) زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك (7) كاتژمێر ده‌خه‌ون، كه (30) ساڵ دواتر تووشی نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ده‌بن.
دكتۆره كرستین یاڤی، مامۆستای مێشك و پزیشكی ده‌روونی له زانكۆی كالیفۆرنیا گوتی: پێناچێت كه‌می خه‌و تاكه هۆكاری زه‌هایمه‌ر بێت، به‌ڵام توێژژینه‌وه‌كه به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه كه خه‌و یه‌كێكه له هۆكاره‌كان".
دكتۆر ئیریك موسیك، پزیشكی مێشك و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شدار له سه‌نته‌ری بایه‌لۆجی و خه‌و له زانكۆی واشنتن له سانت لویس گوتی: "گۆڕانكاری له مێشك له قۆناغی پێش تووش بوون به زه‌هایمه‌ر (15-20) ساڵ به‌ر نیشانه‌كانی له بیرچوونه‌وه و به‌بیرهاتنه‌وه‌ی كه‌سه‌كان ده‌ستپێده‌كات".
سیڤیرین سابیا، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه گوتی: "تیمه‌كه تونیویانه له ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت و تایبه‌تمه‌ندی بگه‌ن، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شیوازی نووستن و مه‌ترسی تووشبوون به زه‌هایمه‌ر هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جگه‌ره‌كێشان، به‌كارهێنانی كحول، رێژه‌ی چالاكی جه‌سته‌یی، به‌كارهێنانی میوه و سه‌وزه، ئاستی زانستی، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و شه‌كره و نه‌خۆشی دڵ هاوكاری دیكه‌ن بۆ نه‌خۆشییه‌كه".
بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی زه‌هایمه‌ر و خه‌و، توێژه‌ران ئه‌و كه‌سانه‌یان جیاكرده‌وه، كه كێشه‌ی نه‌خۆشی ئه‌قڵییان هه‌یه به‌ر له ته‌مه‌نی (65) ساڵی، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی خه‌مۆكییان هه‌یه، هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ تووشبوون به زه‌هایمه‌ر و ناڕێكی ته‌ندروستی ئه‌قڵی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ ناڕێكی خه‌وه‌وه هه‌یه.
د.ی